كورێكی هۆشیار زێباری “بن دیوارە”

ژمارەی بینین: 82

پۆڵەتیك پرێس:
بەقسەی ڕۆژنامەنووسی لوبنانی ئەمین ناسر، كوڕێكی هۆشیار زێباری وەزیری پێشووی دەرەوەی عێراق، لە باڵوێزخانەی لوبنان، دیبلۆماتكارەو دەوامیش ناكات‌و وەك “بن دیوار” وەسفی كردووە.

هەر بەقسەی ئەو رۆژنامەنووسە، هۆشیار زێباری لەكاتی ئەوەی وەزیری دەرەوەی عێراق بووە، دەیان كەسی وەك دبلۆماتكار دامەزراندووەو لەناویشیاندا كوڕێكی خۆی هەیە.

رۆژنامەنووسەكە باسی لەوەش كردووە، پێویستە بەدواداچوون بكرێت، بۆ ئاشكراكردنی ناوی ئەو بن دیوارانە، كە بەهۆی خزم‌و كەسیان لەپۆستە باڵاكان دانراون.

هەروەها باسی لەوەش كردووە، بەرپرسانی عێراق زۆربەی خزم‌و كەسوكاری خۆیان لەباڵوێزخانەكان لەدەرەوەی وڵات دامەزراندووەو دەبێت حكومەتی عێراق بەدواداچوون لەو بارەوە بكات.