پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی پەروەردەی عێراق ڕایگەیاند، زیاتر لە ملیۆنێک و 150 هەزار خوێندکاری قۆناغێ شەشی بنەڕەتی بەشداری تاقیکردنەوەکانیان کردووە.
بەگوێرەی بڵاوکراوەی وەزارەتی پەروەردە، ئەمڕۆ یەکشەممە لەگەڵ دەستپێکردنی تاقیکردنەوەی گشتی پۆلی شەشی بنەڕەتی، زیاتر لە ملیۆنێک و 150 هەزار خوێندکار بەشداری تاقیکردنەوەکانیان کرد.
وەزارەتی پەروەردە هەموو گرنگی و توانایەکی خستەگەڕ بۆ دابینکردنی هەموو ئەو شتانەی خوێندکاران لە هۆڵەکانی تاقیکردنەوە پێویستیانە.
ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە وەزارەتی کارەبا و لەگەڵ لایەنە ئەمنییەکان لە هەماهەنگیدا بوون لەپێناو گرەنتیکردنی ئاسودەیی خوێنداکارن و بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان بە باشترین شێوە.