یەكێتی هۆكاری دەنگدانی بە هەمواری یاسای دادگای باڵای فیدراڵی رووندەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی عێراق وڵاتێكی زۆرینە مسوڵمانە و لایان ئاساییە زانایانی ئاینی پرسیان پێ بكرێت دەنگیان بە هەمواری ماددەی سێی یاسای دادگای فیدڕاڵی عێراقداوە.

حەسەن ئاڵی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە پۆڵەتیك پرێسی وت، “بۆیە دەنگمان بە هەمواری ماددەی سێ‌ دا، چونكە عێراق لەگەڵ ئەوەی وڵاتێكی دیموكراتی فیدراڵییە، وڵاتێكی زۆرینە موسڵمانیشە، بۆیە ئاساییە شارەزایانی ئاینی لە ناو دادگای باڵای فیدراڵیدا هەبن”.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەپێی ماددەی سێی هەموار كراوی پرۆژە یاسای دادگای باڵای فیدراڵی، دادگاكە وەكو جاری پێشوو پێكدێت لە نۆ ئەندام كە مافی دەنگدانییان هەیە، بەمشێوەیە (چوار شیعە، دوو كورد، دوو سونە، ئەندامێك بۆ پێكهاتەكان)، بەڵام هێشتا دیارینەكراوە بەركام پێكهاتە دەكەوێت، وە لە نێو ئەو نۆ كەسەدا سەرۆكی دادگاكە دیاریدەكرێت.

روونیشیكردەوە، چوار زانای ئاینی ئیسلام و دوو شارەزای یاسایی، وەكو راوێژكار لە ناو دادگاكەدا دیاریدەكرێن كە مافی دەنگدانییان نابێت، لەكاتی تانەدان لە یاسایەك كە ناكۆك بێت لەگەڵ بنەما نەگۆڕەكانی ئایینی ئیسلام زاناكان راوێژیان پێدەكرێت، وە ئەگەر تانە لە بابەتێكی یاسایی درا، دوو شارەزاكەی یاسا راوێژیان پێدەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا