فینلەندا وادەی چوونەپاڵ هاوپەیمانی ناتۆ ئاشکرا دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەلێکساندەر ستاب، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری فینلەندا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بەنیازە لەگەڵ سوید لە ناوەڕاستی مانگی ئایار بچنەپاڵ هاوپەیمانانی ناتۆ.

ئۆپەراسیۆنی سەربازی ڕوسیا دژی ئۆکرانیا هەڵوێستی فینلەندای گۆڕیوە لەبارەی چوونەپاڵ هاوپەیمانانی ناتۆ و چەند هەفتەیەکە ئاماژەکان بۆ ئەوەن کە فینلەندا و سوید بەمزووانە نیازی خۆیان بۆ چوونەناو ناتۆ ڕادەگەیەنن.

ئەلێکساندەر ستاب ئاماژەی بەوەکرد، “فینلەندا دەچێتەپاڵ ناتۆ، پێشبینیش دەکرێت لە ناوەڕاستی مانگی ئایار لەگەڵ سوید نیازی خۆمان بۆ ئەم هەنگاوە ڕابگەیەنین، دواتریش لە لوتکەی ناتۆ کە بڕیارە کۆتایی مانگی حوزەیران لە مەدرید بەڕێوەبچێت بانگهێشت بکرێین”.

وتیشی، “لەدوای ئەوەی لەلایەن هەموو وڵاتانی ئەندامەوە ئەندامێتیمان پەسەندکرا، هیوا دەخوازین لەگەڵ گەیشتن بە مانگی کانوونی دووەمی 2023 ببینە ئەندامی تەواوەتی ناتۆ”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا