باڵیۆزی نوێی ئێران لە عێراق دەستنیشانکرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، “حسێن ئالسادق لەجێی ئیرەج مەسجدی، دەبێتە باڵیۆزی نوێی ئێران لە عێراق”.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سەعید خەتیبزادە، هەفتەی داهاتوو باڵیۆزی نوێی ئێران لە عێراق دەست بەکارەکانی دەکات.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بەردەستن، حسێن ئالسادق یەکێکە لە سەرکردەکانی ناو هێزەکانی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران.

جێی ئاماژەیە، ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی پێشووی ئێران لە عێراق لە مانگی نیسانی 2017 وەک جێگرەوەی حسێن دانائی فەر دانرا و هەتا مانگی نیسانی 2022 وەک باڵیۆزی ئێران لە بەغدا دەستبەکاربوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا