دابەشکردنی ئاو لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی دەستپێدەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ئاشکرایکرد، دابەشکردنی ئاو لە سبەینێوە یەکشەممە31ی ئادار، لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی دەستپێدەکاتەوە.

ئەمڕۆ شەممە30ی ئادار، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند،” لە سبەینێوە یەکشەممە31ی ئادار، لە گەرەکەکانی شاری سلێمانی دابەشکردنی ئاو دەستپێدەکاتەوە، کە لە ڕۆژی پێنجشەممەوە وەستابوو”.

لەکاتێکدا، بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە قەزای دوکان لە شەوی پێنجشەممەدا ئاوی دەریاچەکە پیسبوو، بۆیە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد” تا دڵنیادەبینەوە لە پاکبوونەوەی ئاوەکە دابەشکردنی ئاو ڕادەگرین”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا