فەیسەڵ كەریم خان برادۆستی دەبێتە ئەندامی سەركردایەتی یەكێـتی

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەیسەڵ كەریم خان برادۆستی دەبێتە ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.

بە بڕ‌یاری بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، فەیسەڵ كەریم خان مەحمود خەلیفە برادۆستی دەبێتە ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی.

سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی پەیڕەو پێیداوە لە بڕ‌گەی یەكەم لە مادەی 62ی پەیڕەوی ناوخۆ و دوای تەواوكردنی رێكارە پەیرەویەكان، بڕ‌یارەكەی دەركردووە.

بە گوێرەی بڕ‌یارەكەی سەرۆكی یەكێتیی و بڕ‌یاری گشتاندنی مەكتەبی سیاسیی/ كارگێڕ‌، بڕ‌یارەكە لە 7_12_2022 ەوە جێبەجێدەكرێت، كە دانانی فەیسەڵ كەریم خان برادۆستییە بە ئەنجومەنی سەركردایەتی.

بە گوێرەی ماددەی 62ی پەیڕ‌ەوی ناوخۆی یەكێتی، ئەنجومەنی سەركردایەتی بە دەنگی (3/4)ی ئەندامانی بۆی هەیە ژمارەیەك كورسی بۆ ئەندامێتی ئەنجومەنی سەركردایەتی زیاد بكات بۆ ئەو كەسایەتییە سەركردە و و پارتە سیاسییانەی دەیانەوێت لە ناو ریزەكانی (ی.ن.ك) دا درێژە بە خەباتیان بدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا