‏‎پەرلەمانتارە سەربەخۆكان داوایەك لە بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازیكرد لە شاندی نوێنەرانی پەرلەمانتارە سەربەخۆكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

‏‎لە كۆبوونەوەكەدا كە دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و خالید شوانی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئامادەبوون، شاندی میوان ئامانجی سەردانەكەیان بۆ هەرێم و دەرئەنجامی دیدار و گفتوگۆكانیان لەگەڵ لایەنەكانی هەرێم و عێراق، دەستپێشخەرییان بۆ ڕزگاربوون لە قەیران و ئاستەنگەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق خستەڕوو و داوایان لە بافڵ جەلال تاڵەبانی كرد رۆڵێكی گرنگ و كاریگەری وەك سەرۆك مام جەلال بگێڕێت لە هێنانەكایەی زەمینەیەكی لەبار و گونجاو بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و پەیڕەوكردنی سیاسەتێكی حەكیمانە.

راشیانگەیاند، سەرۆك بافڵ و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێگەیەكی گەورە و كاریگەریان هەیە لە كۆكردنەوەی دژەكان و دەربازكردنی عێراق لەو دۆخە سیاسییە چەقبەستووەی تێیكەوتووە.

‏‎لە بەرامبەردا بافڵ جەلال تاڵەبانی ئامانجی سەردانەكەی بۆ بەغدا و كۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنەكان بۆ شاندی میوان روونكردەوە و رایگەیاند، ئامانجی ئێمە روون و ئاشكرایە و هەوڵەكانمان لەپێناو لێكتێگەیشتن و رێككەوتنێكی نیشتمانییە لەپێناو بونیادنانی حكومەتێكی خزمەتگوزار كە عێراق بەرەو كەناری سەقامگیری ببات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا