جەمال کۆچەر: موچەی ساڵی داهاتووی فەرمانبەران زامنە

پۆڵەتیک پرێس:

جەمال کۆچەر، ئەندامی پێشووی لیژنەی دارایی پەرلەمان و کاندیدی براوەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق رایگەیاند، موچەی ساڵی داهاتووی فەرمانبەران زامنکراوە.

جەمال کۆچەر لەمیانەی لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “موچەی ساڵی داهاتووی فەرمانبەران لە حاڵەتێکیشدا گەر پڕۆژەیاسای بودجە جێگیرنەکرێت، هەر وەک خۆی مانگانە دابەش دەکرێت”.

لەبارەی ئەوانەش کە بڕیاری 315 دەیانگرێتەوە وتی: “پەرلەمانی پێشوو بڕە پارەیەکی دیاریکراوی بۆیان تەرخانکردبوو لە بودجەی ئەمساڵ، ئێمە نازانین چۆن لەلایەن حکومەتەوە دابەشکراوە، چونکە میکانیزمی دابەشکردن پەیوەستە بە دەزگای جێبەجێکارییەوە”.

ئەوەشی ئاشکراکرد، “پڕۆژەیاسای بودجەی 2022 زۆر لە بودجەی ئەمساڵ جیاواز نابێت و ئەگەری هەیە لە مانگی ئادار یان نیسانی داهاتوو جێگیربکرێت”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا