پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە لوبنان لایەنگرانی حزبوڵـڵا و بزوتنەوەی ئەمەل دژی تەقینەوەکەی ساڵی رابردووی لوبنان خۆپیشاندان دەکەن و بەهۆی تەقەکردنیشەوە چەندین کوژراو و بریندار هەیە.
پێشتر لایەنگرانی ئەو دوو حزبە داوایان کرد لێکۆڵینەوە بکرێت لە تارق بیتار، لێکۆڵەری دۆسیەی تەقینەوەکەی بەندەری بەیروت لە لوبنان، ئەوەبوو لە ناوچەی تەیونە کۆبوونەوە و ئامادەکاریان کرد بۆ رۆیشتن بەرەو بینای داد لە بەیروت.
بەپێی چەند سەرچاوەیەکیش تا ئێستا کوژراوێک و پێنج بریندار هەیە و سوپای لوبنانیش پشتیوانی دەنێرێت بەرەو ناوچەی تەیونە لەدوای ئەوەی تەقە لەنێوان چەکداراندا کرا و هەڕەشەی تەقە لەو چەکدارانە دەکات کە لە ناوچەکەدان و داوا لە هاوڵاتیانی مەدەنی دەکات شەقامەکان چۆڵ بکەن.