ئایا دەست شۆردن بە ئاوی گەرم گرنگە بۆ پاکبوونەوەی؟

پۆڵەتیک پرێس

بەشێوەیەکی گشتی بەردەوام دەڵێن شۆردنی دەست بەئاوی گەرم گرنگە بۆ پاکبوونەوەی بەتایبەتی لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان، بەڵام ئایا گرنگە ئاوی گەرم بۆ پاکبوونەوەی دەست بەکاربهێنرێت؟ نەخێر پاکبوونەوەی دەست هیچ پەیوەندی بە پلەی گەرمی ئاوەکەوە نییە.

ماراڵ میلەر پزیشکی پسپۆڕ لەبواری نەخۆشییەکان دەڵێت:”گرنگە ئەوەیە بەچی شێوازێک دەست دەشۆرێت و چی جۆرە پاککەرەوەیەک بەکاردەهێنرێت، بەردەوام بەکارهێنانی ئاوی زۆر گەرم بۆ دەستشۆردن لەوانەیە ببێتە هۆی سووتانی پێست و دروستبوونی کێشەکانی”.

جەختی لەوەشکردەوە بۆ پاکبوونەوەی دەستەکان پێویستە بەلای کەمەوە 20 چرکە بە پاککەرەوەی باش بشۆرێت و تەنانەت نێوان پەنجەکانیش بشۆرێت لەوکاتەدا بەئاوی ساردیش بێت بەتەواوی پاکدەبێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا