سوودەکانی شوتی لە پارشێودا

پۆڵەتیک پرێس

پارشێو بەیەکێک لە ژەمە سەرەکیەکانی موسوڵمانان لە مانگی ڕەمەزاندا دادەنرێت، پێش ڕۆژهەڵهاتن دەخورێت و دوای ئەوە ئەو کەسانەی بەڕۆژوون هیچ خواردن و خواردنەوەیەک ناخۆن تا بانگی ئێوارە.

پارشێو بە گرنگترین ژەمی ڕۆژ دادەنرێت، چونکە ئەو جۆرە خواردنانەی لەو ژەمەدا دەخورێت و وزە و هێزت بۆ تەواوی ڕۆژەکە پێدەبەخشێت و ڕێگری لە برسێتی دەکات، بۆیە پێویستە ئەو خواردن، خواردنەوە و میوانانەی لەو ژەمەدا دەخورێن زۆر بە وریاییەوە هەڵبژێرێن، شوتی یەکێکە لەو میوانەی پێویستە لە لیستەکەدا هەبێت چونکە سوودێکی گرنگی بۆ جەستە هەیە شێداری دەکاتەوە و ڕێگری لە تینوویەتی دەکات.

نصائح صحية.. فوائد البطيخ على السحور | بوابة أخبار اليوم الإلكترونية

سوودەکانی شوتی لە پارشێودا:

-یارمەتی شێدارکردنەوەی جەستە دەدات.

-سوودێکی زۆری بۆ نەخۆشانی گورچیلە هەیە و لە ژەهرەکان ڕزگاری دەکات.

-خواردنی شوتی بەڕێژەیەکی گونجاو لە پارشێودا سوودی بۆ تەندروستی پێست هەیە شێداری دەکاتەوە و ڕەونەقی پێدەبەخشێت.

-قەبزی یەکێکە لەو کێشانەی بەشێکی زۆری ئەو کەسانەی بەڕۆژوو دەبن بەدەستیەوە دەناڵێنن، شوتی ڕێگری لە دروستبوونی ئەو کێشەیە دەکات، چونکە دەوڵەمەندە بە ئاو و ڕیشاڵەکان.

-ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکان و ئاو وایلێدەکات هەستی تێربوون بۆماوەیەکی درێژتر زیادبکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا