پۆڵەتیک پرێس
نەعنا جۆرێکی سەوزەیە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی جەستە هەیە، ڕێگری لە چەندین نەخۆشی دەکات، جگە لەوەی وەک سەوزەیەک دەخورێت لە بەشێکی زۆری خواردن، زەڵاتە و شەربەتەکاندا بەکاردەهێنرێت.
توێژینەوە نوێیەکان دەریانخستووە خواردنی نەعنا لەگەڵ ژەمە خۆراکیەکاندا سوودێکی زۆری هەیە بەتایبەتی بۆ دابەزاندنی کێش، چونکە هەستی تێربوون بۆماوەیەکی زۆر زیاددەکات و ڕێگری زیادەڕەویکردن لە خواردندا دەکات.
هەروەها نەعنا یارمەتی زیاتر بەرهەمهێنانی هۆرمۆنەکانی دڵخۆشی و باشرکردنی میزاج دەدات و بەمەش ڕێگری لە خەمۆکی دەکات، بۆیە پێویستە نەعنا بەشێکی دانەبڕاوەی سیستمی خۆراکی ڕۆژانە بێت.