پۆڵەتیک پرێس
دارچینی بەیەکێک لە بەهاراتە زۆر بەناوبانگەکانی جیهان دادەنرێت، تام و بۆنێکی تایبەتی هەیە و سوودێکی زۆر بە جەستە دەگەیەنێت.
دارچینی دەرکەوتنی نیشانەکانی پیربوون دوادەخات، مەترسی توشبوون بە جەڵتە کەمدەکاتەوە، لە دروستکردنی شیلە و بەرهەمەکانی هەویردا بەکاردەهێنرێت تام و بۆنێکی خۆشیان پێدەبەخشێت، دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان هەوکردنەکانی جەستە کەمدەکاتەوە.
بەرگری جەستە دژی نەخۆشیەکان بەهێزدەکات، کاریگەرییەکی زۆری لەسەر تەندروستی دەمارەخوێنەکان و دڵ هەیە و مەترسی گیرانی دەمارەخوێنەکان و توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ کەمدەکاتەوە، بۆیە پێویستە لە سیستمی خۆراکی ڕۆژانەدا هەبێت.