ڕێگاکانی خۆ بە دوور گرتن لە جەڵتەی مێشک

پۆڵەتیک پرێس

ئەسکەندەر میسانیکۆڤ پزیشک و پێشکەشکاری تەلەفزیۆنی ڕوسی، هۆکارە سەرەکیەکانی جەڵتەی مێشک ئاشکرا دەکات.

بەپێی بڵاوکراوەکان، پزیشکە ڕوسیەکە ٥ مەرجی سەرەکی ئاشکرا کرد کە یارمەتیدەرە بۆ دوور خستنەوەت لە جەڵتەی مێشک.

بەپێی وتەکانی ئەو پزیشکە، دوو جۆر جەڵتەی مێشک هەیە کە بریتین لە کەمی ئۆکسجین و خوێن بەربوون.

یەکەمیان کە کەمی ئۆکسجینە لە %٨٠ی خەڵک بە هۆیەوە توشی جەڵتە دەبێت، هۆکاری سەرەکیشی بەهۆی قەپات بوونەوە ڕوو دەدات، واتە لە شوێنێک کە هیچ ئۆکسجینی تێدا نەبێت قەپات بێت، |ئەگەری هەیە توشی جەڵتەی مێشک ببیت.

هەروەها یەکێکیتر لە هۆکارە مەترسیدارەکان، بەکارهێنانی حەبە بە بەردەوامی، جونکە دەبێتە هۆی کەم بوونەوەی پەستانی خوێن، ئەمەش هۆکارێکی مەترسیدارە بۆ گەشەسەندنی نەخۆشیەکە.

لە %٢٠ی ئەو حاڵەتانەش کە دەمێنێتەوە، بەهۆی تەقینی خوێنبەرەکانەوە ڕوو دەدات، کە ترسناکترە لە تەسک بوونەوەی بۆری خوێن.

پزیشکەکە ئاماژە بەوەش دەدات، هەموو جۆرەکانی جەڵتە، ماوەیەکی زۆر پێش ئەوە دەتوارێت پێش ئەوەی ڕوو بدات کۆنترۆڵ بکرێت لە رێگەی ٥ هۆکاری سەرەکیەوە کە بریتین لە، پارێزگاری لە ئاستی پەستانی خوێن، کۆلیسترۆڵ، شەکرە، کێشی جەستە، هەروەها واز هێنان لە جگەرە کێشان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا