ڕوسیا: زیانەکانی سوپای ئۆکرانیا لە مانگی ڕابردوودا هەشت هەزار سەرباز بووە

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سێرگی شوێگۆ وەزیری بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند، زیانەکانی سوپای ئۆکرانیا لە مانگی تشرینی دووەمی ڕابردوودا هەشت هەزار سەرباز بووە.

سێرگی شوێگۆ دەشڵێت، “لە مانگی ڕابردوودا زیانەکانی ئۆکرانیا پێنج فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، 10 هێلیکۆپتەر، 149 تانك و نزیکەی 300 زرێپۆش بووە”.

بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی میدیای ڕۆژئاوا، لە سەرەتای هەڵگیرسانی جەنگ لە ئۆکرانیا ژمارەی قوربانیانی ڕوسیا و ئۆکرانیا 200 هەزار سەربازی تێپەڕاندووە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک