روونكردنەوە لەسەر جیاوازی نرخی كڕینەوەی گەنم لە نێوان هەرێم بەغدا دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ روونكردنەوە لە بارەی جیاوازی نرخی وەرگرتنی دانەوێڵە لە نێوان هەرێم و بەغدا دەدات و دەڵێت، ئەوەی عێراق دەیكات پرۆژەیەكە بۆ هاندانی جووتیاران ئەوەی هەرێم كەرتی تایبەت ئەنجامی دەدات و لە پێناو بە بازاڕكردنی بەرهەمی جووتیارانە.

حسێن حەمە كەریم، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: ئەو نرخەی حكومەتی عێراق دیاریكردووە بۆ كڕینەوەی گەنمی جووتیاران بۆ پاڵپشتی جووتیارانە، ئەوەی هەرێمی كوردستان كۆمپانیای كەرتی تایبەت دەیكڕێتەوە بە دەر لەو رێژەیەی كە حكومەتی عێراق لە ئێمەی وەردەگرێتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ وتی: بەرهەمی گەنمی هەرێمی كوردستان هەرچەندبێت حكومەتی عێراق بڕێكی دیاریكراومان لێوەردەگرێتەوە، ئەوەی دەمێنێتەوە هەوڵمانداوە لای جووتیاران نەمێنێتەوە و بە بازاڕی بكەین.

حكومەتی هەرێم تەنێك گەنمی پلەیەك بە 475 هەزار وەردەگرێت حكومەتی عێراق بە 610 هەزار دینار، هەرێم گەنمی پلە دوو بە 400 هەزار دینار وەردەگرێت عێراق بە 530 هەزار دینار، گەنمی نمرە سێ لە هەرێم بە 325 هەزار دینار لە جووتیاران وەردەگیرێت لە عێراق بە 470 هەزار دینار وەردەگیرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا