دوای هەولێر لە سەڵاحەدین ئاو دەچێتە ماڵان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

تیمەکانی بەرگری شارستانی لە پارێزگای سەڵاحەدین، 10 خێزان لە گەڕەکەکانی تین و  ئیمام ئەحمەد ڕزگار دەکەن.

دوای ئەوەی چەند خێزانێک لە پارێزگای سەڵاحەدین پەیوەندی بە تیمەکانی بەرگری شارستانیەوە دەکەن، داوا دەکەن بە هانایانەوە بچن بەهۆی ئەوەی ڕێژەیەکی زۆر ئاوی باران چۆتە ناوماڵەکانیان، تیمەکانی بەرگری شارستانی بە هانایانەوە دەچن و دەیانگوێزنەوە بۆ ناوچەیەکی ئارام، تاوەکو ئاوی ناو ماڵەکان دەهێننە دەرەوە.

دوای ئەوەی سەرلەبانی ڕۆژی هەینی بەۆی ڕێژەیەکی باران بارینی زۆرەوە لافاو دروست بوو، لە شاری هەولێر لافاو چووە زۆربەی گەڕەکەکانی شاری هەولێر و بە هۆیەوە 12 کەس گیانی لە دەستدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا