پۆڵەتیک پرێس
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردەوە، دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی چەند تۆمەتبارێکی ئاژاوەگێڕ و تەقەکەر ڕادەگەیەنێت.
ئەمڕۆ شەممە، ئاسایشی گشتی سلێمانی ڕایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی هەشت تۆمەتباری ئاژاوەگێڕ و تەقەکەریان لە سنوری چەمچەماڵ دەستگیرکرد.
ئاماژەی بەوەکرد، لەپێناو ئارامی و ئاسایشی زیاتر و چەسپاندنی یاسا و ڕێگریکردن لە تەقەکردن و ئاژاوەگێڕی، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لەماوەی مانگێکدا، هەشت تۆمەتباریان بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش دەستگیرکردووە کە هەستابوون بە نانەوەی پشێوی و تەقەکردنی لە ماڵان و شەقام و شوێنە گشتیەکان و سەرجەم ئەو چەکە بێمۆڵەتانەی کە بەکاریان هێنابوو دەستیبەسەرداگیراوە.
ڕوونیکردەوە، لە ئێستادا بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە بە ماددەکانی (495-430-405 )لەیاسای سزادان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.