تەندروستی سلێمانی باری لەناکاو ڕادەگەیەنێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، “10 حاڵەتی توشبوون بە نەخۆشی کۆلێرا لە سلێمانی تۆمارکرا کە لە بەغدا پشتڕاستکراونەتەوە و لەسەر داوای وەزارەتی تەندروستی عێراق باری لەناکاو ڕادەگەیەنین”.

ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، “تکام وایە هاوڵاتیان خۆیان بپارێزن، پلانمان هەیە بە هاوکاری هاوڵاتیان دۆخەکە تێبپەڕێنین، چونکە دەزانین چۆن کۆلێرا کۆنترۆڵ بکەین”.

پێشتریش لە ڕاگەیەندراوێکدا سەباح هەورامی ئەوەی خستەڕوو، “بەمەبەستی دانانی میكانیزمێكی گونجاو بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای سكچوون و ڕشانەوە كۆبوونەوەیەكی تەندروستی بە ئامادەبوونی بەندە، وەک بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و ژمارەیەك لە پزیشكانی هەناوی و پزیشكانی دەرەوەی سلێمانی و پزیشكانی هەناویی لە كەرتی تایبەت كۆبوونەوەیەك لە نەخۆشخانەی شار بەڕێوەچوو”.

وتیشی، “لە كۆبوونەوەكەدا باسمان لەوە كرد كە هەموو پزیشكان لە هەموو بەشە جیاوازەكان لەسەر یەك پرۆتۆكۆڵ چارەسەری نەخۆش بكەن و ئەو پرۆتۆكۆڵەش ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی دایناوە و وەزارەتی تەندروستی عیراق بۆ وەزارەتی تەندروستی هەرێمی ناردووە و ئەوانیش بۆ ئێمەیان ناردووە و هەموومان بە یەك شێوە لە هەر كوێ بین لەسەر هەمان پرۆتۆكۆڵ چارەسەری نەخۆشەكان دەكەین”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا