قەڵای كەركوك نۆژەندەكرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی رۆشنبیری عێراق رایدەگەیەنێت، قەڵای كەركوكی مێژوویی نۆژەندەكرێتەوە، چەندین لایەنی پەیوەنداریش توێژینەوەیان بۆ ئەم مەبەستە پێشكەشكردووە، چاوەڕێن بودجەی 2023 پەسەندبكرێت.

ئەحمەد ئەلعەلیاوی وتەبێژی وەزارەتی رۆشنبیری عێراق، بە ئاژانسی فەرمی عێراقی راگەیاند، بۆ نۆژەنكردنەوەی قەڵای كەركوك و دەوروبەری، چەندین توێژینەوە پێشكەش بە پارێزگای كەركوك كراوە، لەوێشەوە رادەستی فەرمانگەی كنەوپشكنینی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری ئەو شارە كراوە.

راشیگەیاند، بەگوێرەی ئەو دەرخستانەی بۆ ئەم پڕۆژەیە پێشكەشكراوە، پێشبینی دەكرێت نۆژەنكردنەوەكە 30 ملیار دیناری تێبچێت.

روونیشیكردەوە، لە بودجەی گشتی عێراق پارە بۆ كارەكانی نۆژەنكردنەوەی قەڵای كەركوك و دەوروبەری دابینكراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا