نرخی كارەبای موەلیدە بۆ مانگی نیسان دیاریكرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نرخی ئەمپێرێك كارەبای موەلیدە بۆ مانگی نیسان دیاریكرا، لە شاری سلێمانی لە نێوان 4000 بۆ 5000 دینارە. لە هەڵەبجە لە نێوان 2750 بۆ 4000 دینارە، لە هەولێریش لە نێوان 2750 بۆ 7500 دینارە.

قارەمان مەولوود، بەرپرسی لیژنەی موەلیدە ئەهلییەكانی هەولێر رایگەیاند: مانگی نیسان موەلیدە ئەهلییەكان 142 كاتژمێر كاریان كردووە كە نرخی هەر كاتژمێرێك بۆ یەك ئەمپێر بە 46 دینارە و بەوشێوەیە نرخی هەر ئەمپێرێك لە نێوان 2750 بۆ 7500 دینار دیاریكراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای سلێمانیش لە راگەیەندراوێكدا نرخی كارەبای موەلیدەی بۆ مانگی نیسان راگەیاند و دەڵێت، نرخی ئەمپێرێك كارەبای موەلیدە لە نێوان 4000 بۆ 5500 دینار دیاریكراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای سلێمانی لەبارەی كاركردنی كارەبای موەلیدەكان دەڵێت، لە مانگی نیساندا موەلیدە ئەهلییەكان لە نێوان 100 بۆ 120 كاتژمێر كاریان كردووە و نرخی هەر كاتژمێرێك بۆ یەك ئەمپێر بە (45) دینار دیاریكراوە.

خشتەی كارپێكردنی موەلیدە و پێدانی كارەبا لە سلێمانی گۆڕانكاری بەسەردا دێت، بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای سلێمانی دەڵێت، تاوەكو 15ی ئایاری 2023 لە كاتژمێر 1:00ی پاشنیوەڕۆ بۆ كاتژمێر 1:00ی شەو دەبێت و دواتر لە كاتژمێر 7:00 بۆ 8:30ی بەیانی دەبێت، تەنیا لە رۆژانی هەینی لە كاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ كارەبا بە هاووڵاتیان دەدەن .

مانگی نیسان لە پارێزگای هەڵەبجە موەلیدە ئەهلییەكان لە نێوان 85 بۆ 99 كاتژمێر كاریان كردووە، پێشەوا حەیدەر، سەرپەرشتیاری لیژنەی موەلیدە ئەهلییەكانی هەڵەبجە رایگەیاند: نرخی هەر كاتژمێرێك بۆ یەك ئەمپێر بە 47 دینار دیاریكراوە و بەوەش نرخی ئەمپێرێك كارەبای موەلیدە لە نێوان 2750 دینار بۆ 4000 دینارە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا