‎ئاگادارییەک لە هاتووچۆی سلێمانیەوە بۆ شۆفێران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ شەممە22ی تەمموز، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی، لەبارەی پڕۆژەی یەکتربڕی باخی بەختیاری ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە.

هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، پاش ئەوەی شەوی ڕابردوو لە پڕۆژەی یەکتربڕی باخی بەختیاری بە ئاراستەی ناوشار کاری بڕین(قشت) کردن بۆ بەشێک لە قیری شەقامە جێگرەوەکە ئەنجامدرا، ئەمڕۆ پڕۆسەی قیرتاوکردنەوەی ئەو شەقامە دەستپێدەکاتەوە بەمەبەستی لیڤڵکردنی قیری سەرجەم شەقامەکە وەک یەک.

ئاماژەی بەوەکرد، لە ئێستادا بەهۆی کارکردنەوە ئاراستەی هاتن بۆ ناوشار بووەتە یەک لەین و جەنجاڵی هاتووچۆ دروست بووە لەو شوێنەدا.

‎هاوکات، داوای لە شۆفێران کرد تا کاتژمێر 10 ی ئەمشەو ئەگەر کارێکی گرنگیان نەبێت ئەو شەقامە بەکارنەهێنن و لە دوای کاتژمێر 10 و نوێکردنەوەی قیرەکە، شەقامە جێگرەوەکە بە سێ لەین دووبارە کراوە ئەبێت بەڕووی شۆفێراندا.

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا