پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە ڕایگەیاند، لە چالاکییەکانی گەریلاکاندا دژی سوپای تورکیا لە ناوچەکانی زاپ و ئاڤاشین شەش سەربازی تورک کوژراون و دووانی دیکەش برینداربوون.
ئەمڕۆ هەینی هەپەگە ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی چالاکیی گەریلاکان دژی سوپای تورک بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەکرد، “بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لەدژی ئۆپەراسیۆنەکانی دەوڵەتی تورک بەردەوامە، هێزەکانمان بە تیمی گەڕۆک چالاکییان ئەنجامدا و لە ئەنجامدا پێنج سەربازی تورک سزادران و دووانی دیکەش برینداربوون”.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ڕۆژی 26ی نیسان سوپای تورکیا هەوڵیداوە لە دەوروبەری ناوچەی وەرخەلێ جێگیرببێت، بەڵام لەلایەن هێزەکانی گەریلاوە بە چەکی قەناس لە دوو قۆڵەوە بەرپەرچیان دراوەتەوە و سەربازێک سزادراوە و یەکێکی دیکەش برینداربووە، دواتر سوپای تورک لە تۆپخانەکانی سەرسنوورەوە و بە فڕۆکەی جەنگیی سێ جار ناوچەکەی بۆردوومان و تۆپباران کردووە.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ڕۆژی 28ی نیسان گردی جەهەننەم و چەمچۆ لە زاپ هەشت جار بە فڕۆکە بۆردوومان کراون، هەمان ڕۆژ هێزەکانی تورکیا تۆپخانەکانی سەر سنووری چەمچۆیان تۆپباران کرد.