چەكدارانی داعش شوانێكیان لە قەزای خورماتوو كوشت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای رفاندنی شوانكارێك لەلایەن چەكدارانی داعش، تەرمەكەی دۆزرایەوە.

پاش ئەوەی سەر لەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە شوانكارێكی دانیشتووی گوندی چەرداغلی سەربە ناحیەی ئامرلی قەزای خورماتوو بەناوی (ئەرسەلان حەبیب موحسین /تەمەن 24ساڵ ) لە لایەن چەكدارانی داعشەوە لە نزیك گوندی بەراوچلی لە كاتی لەوەڕاندنی مەڕەكانی رفێندرا، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ گوللـەبارانكرا و تەرمەكەی دۆزرایەوە.

بەپێی زانیارییەكان ئاسەواری چوار گوللـە بەسەری ئەو شوانكارەوە هەیە و لەناو چەمەكەی چەرداغلی تەرمەكەی دۆزرایەوە و پاشان تەرمەكەی گەیەنرایە نەخۆشخانەی گشتی خورماتوو .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا