پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و ڕوسیا لە ئەنقەرە کۆبوونەوە، دوایین پێشهاتەکانیان لەبارەی سووریا و شەڕی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا تاوتوێ کرد.
لایخۆیەوە مەولود چاوش ئۆغڵۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، “دەبێت دانوستان و گفتوگۆکان بەشەفافی لەگەڵ سوریا بەردەوام بن”.
لە کۆبوونەوەی نێوان هەردوولادا، دوایین پێشهاتەکانی سوریا و شەڕی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیاش تاوتوێکران.
لە ئێستادا دەنگۆی ئەوە هەیە کە تورکیا بیەوێت لەگەڵ سوریا پەیوەندییەکانی ئاسایی بکاتەوە کە ماوەیەکی دوورودرێژە ناکۆکی تێکەوتووە، بۆ ئەمەش سوریا چەند مەرجێکی تایبەتی هەیە و داوا لە تورکیا دەکات جێبەجێیان بکات.