راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق سەردانی هەرێمی كرد

پۆڵەتیك پرێس

راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق سەردانی هەرێمی كردو بڕیارە لەبارەی چارەسەری كێشەكانەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی هەرێم كۆبێتەوە.

لەو سەردانەیدا قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق لەگەڵ سەرۆكی حكومەت و بەشێك لە بەرپرسانی ئەمنی هەرێم كۆدەبێتەوە، تاوەكو لەبارەی كێشە هەڵپەسێراوەكانی نێوان هەرێم و بەغدا گفتوگۆیان لەگەڵدا بكات.

هاوكات پرسی هەماهەنگی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوچە جێناكۆكەكان یەكێكی دیكە دەبێت لە ئامانجی سەردانەكەی قاسم ئەعرەجي.
پێشتر، قاسم ئەعرەجی لە كۆبوونەوەیەكیدا لەگەڵ ژمارەیەك پەرلەمانتاری كورد بەڵێنی دابوو بەدواداچون بۆ ناكۆكییەكانی نێوان پێكهاتەكانی كەركوك و جەلەولا و سەعدییە بكات.

ئەوەش دوای ئەوە دێت لەماوەی رابردودا بەشێك لە عەرەبی هاوردە لە كەركوك و دەوروبەری هەوڵیاندا دەست بەسەر زەوی و و موڵكی هاوڵاتیانی كوردی ناوچەكە بگرن، بەهۆیەشەوە وەزارەتی دادی عێراقی كاركردنی بە تاپۆی رەشی ئەو ناوچانە راگرت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا