نوێنەری جووتیارانی كوردستان سوپاسی فراكسیۆنی یەكێتیی دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوابەدوای هەوڵەكانی فراكسیۆنی یەكێتی بۆ گێڕانەوەی 272 ملیار دینارەكەی جووتیارانی هەرێم كە لە ساڵانی (2014 بۆ 2016) لە لای حكومەتی عێراق بوو، نوێنەرانی جووتیارانی كوردستان سەردانی فراكسیۆنی یەكێتیان لە پەرلەمانی عێراق كرد.

ئامانجی سەردانەكە گەیاندنی پەیامی پێزانینی جووتیارانی كوردستان بوو بۆ (غەریب ئەحمەد) ئەندامی لیژنەی كشتوكاڵی پەرلەمان لەپای تێكۆشانی بەردەوامی بۆ مافی جووتیارانی كوردستان، ڕێزلێنان-یان پێ بەخشی.

هەمان ڕۆژو لەسەر داوای (غەریب ئەحمەد) كۆبونەوەی لیژنەی كشتوكاڵی پەرلەمان لەگەڵ نوێنەرانی جووتیارانی كوردستان بەڕێوەچوو.

لەم كۆبونەوەیەدا، جەخت لەسەر (تخصیص) كردنی كوژمەیەك پارە كرا بۆ بەردەستی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق تا بتوانرێت هاوكاری كەرتی كشتوكاڵی بكات لە هەرێمی كوردستان، ئەمەش لەكاتێكدا دەكرێت كە لیژنەی پەڕلەمانی عێڕاق داكۆكی كاربێت تا لە میزانیەی چاوەڕوان كراوی پەڕلەمان بودجەیەكی زۆر بۆ ئەم پێشنیارە جێگیر بكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا