بەهۆی ماددەی 140ەوە ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ هەیە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حزب و پەرلەمانتارە تورکمانەکانی کەرکوک دەڵێن، “ماددەی 140ی دەستوری عێراقی ڕەنگە ببێتەهۆی هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ لە پارێزگای کەرکوک”.

ئەمڕۆ شەممە حزب و پەرلەمانتارە تورکمانەکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند، جێبەجێکردنی ماددەی 140ی دەستوری عێراق ڕەتدەکەینەوە کە دەبێتە هۆکارێک بۆ هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆی کەرکوک.

لایخۆیەوە حەسەن توران، سەرۆکی بەرەی تورکمانی ڕایگەیاند، ماددەی 140 شکستیهێناوە لە دۆزینەوەی چارەسەری کارا و ئاشتییانە بۆ دۆسیەی کەرکوک، بەهۆی ئەو خاڵەشەوە کە باس لە گشتپرسی دەکات، ڕەنگە شەڕی ناوخۆ لە کەرکوک دروست ببێت.

ماددەی 140 کە لەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە عێراق جێگیرکرا، تایبەتە بە ناوچە جێناکۆکەکان، لەم ماددەیەدا باس لە سێ خاڵ کراوە، یەکەم ئاساییکردنەوە و چارەسەرکردنی ئەو گۆڕانە دیمۆگرافییانەی لە سەردەمی دەسەڵاتی بەعسدا بەسەر کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکاندا هێنراون، دووەم سەرژمێری دانیشتووانی کەرکوک و ئەو ناوچانە و پاشان سێیەم کە تایبەتە بە گشتپرسییەک تا لەڕێیەوە بزانرێت دانیشتوانی ئەو ناوچانە چییان دەوێت.

سەرباری ئەوەی کوردەکان پێیانوایە جێبەجێکردنی ماددەی 140 تاکە ڕێگەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان، بەڵام لە هەمان کاتدا عەرەب و تورکمانەکان دژی ئەم ماددەیە دەوەستنەوە و دەڵێن هۆکارە بۆ هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ لەنێوان پێکهاتە جیاوازەکانی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا