هۆكاری مانگرتنی كارمەندانی كۆمپانیاكانی پاككەرەوە ئاشكرا دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

ماوەی دوو رۆژە كرێكارانی كۆمپانیای پاككردنەوە لە شارەوانی سلێمانی بایكۆتی دەوامیان كردووەو دڵنیایش دەدەن تاوەكو كێشەكانیان چارەسەر نەكرێت ناگەڕێنەوە سەر كارەكانیان.

شكار عیسا وتەبێژی كرێكارانی كۆمپانیای پاككردنەوە لە سلێمانی بۆ پۆڵەتیك پرێس رایگەیاند، ماوەی سێ مانگە هیچ بڕەپارەیەكیان بۆ خەرج نەكراوە و لە وەزارەتی شارەوانیشەوە چەند بڕیارێكیان بەسەریاندا سەپێنراوە، بەو هۆیەشەوە بایكۆتی دەوامیان كردووە.

وتیشی، “بڕیارەكانی شارەوانی جێگەی قبوڵكردن نییە بۆ كۆمپانیاكان، چونكە زۆر قورسن”.

ئاماژەی بەوەشكرد، یەكێك لەو بڕیارانەی بەسەریاندا سەپێنراوە ئەوەیە داوایانلێكراوە نوسراوێكیان بە بڕی دوو ملیار دینار بە كارتی دڵنیاییەوە بۆ ئەو كەلوپەل و پێداویستیانەی كۆمپانیا كڕیویەتی بۆیان بكەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئێستا لەگەڵ بەرپرسانی شارەوانی لە كۆبونەوەدان بۆ چارەسەركردنی كێشەكانیان تا دەست بەكاركردن بكەنەوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، بەهۆی بایكۆتی كارمەندی ئەو كۆمپانیایانەوە لەئێستادا لەسەر شەقام و شوێنە گشتییەكان خاشاكێكی زۆر كۆبوەتەوەو نیگەرانی هاوڵاتیان و كاسبكارانی لێكەوتوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا