پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەنتۆنیۆ گوتێرێش ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند، “بە نیگەرانییەوە دەڕوانینە خۆپیشاندانە بەردەوامەکانی عێراق”.
ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان جەختی لەوەکردەوە، پێویستە ڕێز لە ئازادی ڕادەربڕین و گردبوونەوە و خۆپیشاندانی ئاشتییانە بگیرێت کە مافی بنچینەیین و دەبێت لە هەموو کاتێکدا ڕێزیان لێبگیرێت.
هاوکات، داوای لە سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد هەنگاوی خێرا بگرنەبەر بۆ هێورکردنەوەی دۆخی عێراق و ڕێگریکردن لە توندوتیژی و گرەنتی پارێزگاریکردن لە خۆپیشاندەران و دامودەزگاکانی دەوڵەت.
ئەوەش لەکاتێکدایە لایەنگرانی ڕەوتی سەدر بە سەرۆکایەتی موقتەدا سەدر بۆ جاری دووەم لە ماوەی 72 کاتژمێردا هەڵیانکوتایەسەر ناوچەی سەوز و بینای پەرلەمانی عێراق و دژی کاندیدکردنی محەمەد شیاع سودانی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق خۆپیشاندانیان کرد.