بەرگری شارستانی دهۆك هۆشداری دەدات بە دانیشتووانی پارێزگاكە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی زۆری رێژەی باران بارین و دروستبوونی لافاو لە چەند شەقام و گەڕەكێكی دهۆك، بەرگری شارستانی ئەو پارێزگایە هۆشداری دەدات بەدانیشتووانی پارێزگاكە بۆ كاری پێویست نەبێت لە ماڵەكانیان نەیەنە دەرەوە.

بێوار عەبدولعەزیز وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆك رایگەیاند، تا ئێستا بەهۆی دروستبوونی لافاوەوە ئاو چووتە چەند ماڵێك و ژمارەیەك لە رێگەوبانەكانیش ئاوێكی زۆریان تێدا كۆبۆتەوە و داخراون، هۆكارەكەشی بۆ خراپی دروستكردنی شەقامەكان لەپێشتر و گیرانی مەنهۆڵەكان دەگەڕێتەوە.

ئاشكراشیكرد، پێنج ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان كەوتونەتە بەر لافاو، جگە لەوەش لەگەڕەكی ماڵتا ئاو چوەتە ناو بەشێك لە دوكانەكان و ماركێتەكانەوە.

بێوار عەبدولعەزیز، داوا لە هاووڵاتیان دەكات ئەگەر كاری زۆر گرنگ و پێویستیان نەبێت ئەمشەو لەماڵەكانیان بمێننەوە بۆئەوەی توشی زیانی زۆر نەبن، چونكە بەشێكی زۆری شەقامەكان بەهۆی كۆبونەوەی ئاوەوە داخراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا