ژنێک بەتۆمەتی کوشتنی هاوسەرەکەی دەستگیرکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شانەی هەواڵگری عێراق ڕایگەیاند، دوای 24 کاتژمێر لە ئەنجامدانی تاوانێکی کوشتن، تاوانبارەکەیان دەستگیرکردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە24ی ئەیلول، شانەی هەواڵگری عێراق ئاشکرایکرد، لەشاری نەجەف ژنێکیان دەستگیرکردووە، کە تۆمەتبارە بە کوشتنی هاوسەرەکەی.

ڕوونیکردەوە، ڕووداوی کوشتنەکە بە پلانی ژنەکە ئەنجامدراوە و دوای ئەوە بۆ یەکێک لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق هەڵهاتووە، بەڵام دوای بەدواداچوون توانرا دەستگیربکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا