شوێنى وەرگیرانى 25 هەزار خوێندکار دەگۆڕدرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکى لیژنەى پەروەردە لە پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، شوێنى وەرگیرانى 25 هەزار ذەرچووی پۆلی 12ی ئامادەیی گۆڕدراوە.

عەبدولسەلام دۆڵەمەڕى سەرۆکى لیژنەى پەروەردە لە پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، بەهۆی زیادکردنی کورسی خوێندن لە زانکۆکان، شوێنی وەرگیرانی 25 ھەزار خوێندکار گۆڕدا کە لە بەشی دڵخوازی خۆیان وەرنەگیرابوون.

ئەوەش لەکاتێکدایە لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێم بەچەندین شێوازی جیاواز گردبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا و داوای زیادکردنی کورسی زانکۆکانیان کرد.

هاوکات، بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئەنجامی نوێی گۆڕانکارییەکانی زانکۆڵاین رابگەیەنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا