بكوژی خێزانە كوردەكەی بەغدا دەستگیركرا

پۆڵەتیك پرێس

سەرچاوەیەك لەدەزگا ئەمنییەكانی عێراق رایگەیاند، تۆمەتبارو ئەنجامدەری سەرەكی كوشتنی خێزانەكە كوردەكەی بەغدا دەستگیركراوە.

ماڵپەڕی سۆمەرییە نیوز لەزاری سەرچاوەیەكی ئەمنی لە دەزگا ئەمنیەكانی عێراق رایگەیاندووە، تۆمەتباری سەرەكی رووداوەكەیان دەستگیركردووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو كەسە لەلایەن هێزێك لەئاژانسە هەواڵگرییەكان بەهاوبەشی لەگەڵ دەزگای ئاسایش دەستگیركراوە.

سەرچاوە ئەمنییەكە ئاماژەی بەوەشكردووە كەسێكی نزیك لەقوربانییەكان تێوەگلاوە لە رووداوەكەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامەوە.

درەنگانی شەوی رابردوو لە شاری بەغدا و لە گەڕەكی مەنسوڕ خێزانێكی كورد كە لە باوك و دایك و كچێك پێكهاتبوون لە رووداوێكی تەمومژاویدا كوژران و ئەو چەكدارانە بە ناوی “هێزی ئەمنی” هەڵیانكوتاوە ناو ماڵەكە و پاشان ئەندامانی خێزانەكەیان كوشتووە.

دارا رەئوف و هاوسەرەكەی فەرمانبەری خانەنشین بوون و پێكەوە لەگەڵ شیلانی كچیان دەژیان، شیلان پزیشكی دەرمانسازی بووە و لە شاری پزیشكی بەغدا كاریكردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا