وەزارەتی كارەبا ئامادەكاری بۆ وەرزی زستان دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەمەبەستی ئامادەكاری بۆ وەرزی زستان ئەنجومەنی وەزارەتی كارەبا بەسەرپەرشتی كەمال محەمەد ساڵح وەزیری كارەبا كۆبوونەوەیەكی ئەنجامدا و ئامادەكاریەكانی وەزارەتی كارەبا بۆ وەرزی زستان تاوتوێكرا.

لە كۆبوونەوەكەدا باس لە زیادكردنی بەرهەمهێنانی كارەبا و نەهێشتنی سەرپێچییەكانی سەر تۆڕەكانی كارەبا و جێبەجێكردنی ژمارەیەك پڕۆژەی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی كارەبا كرا.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا بڕیار لەسەر جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژە بۆ ئیدارە سەربەخۆكان درا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا