لە سلێمانی داعشێک دەستگیرکرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق بە هاوکاری ئاسایشی پارێزگای سلێمانی داعشێکیان لەناو سلێمانی دەستگیرکرد.

لەوبارەیەوە یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند، “لەسەر فەرمانی مستەفا کازمی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق بەردەوامین لە ئۆپەراسیۆنەکانمان دژی تیرۆر، وتیشی، “لە ئۆپەراسیۆنێکدا سەرکردەیەکی داعش کە ناسراوە بە ئەبو عەلی بەغدادی دەستگیرکراوە”.

باسی لەوەش کرد، ئەو سەرکردەیەی داعش بەشداری کردووە لە چەندین تاوانی قێزەون دژی هاووڵاتیان و هێزە ئەمنییەکان.

لەلایەکی دیکەوە ئاماژەی بەوەکرد، چوار داعشی دیکە دەستگیرکراون کە یەکێکیان لە پارێزگای سلێمانی بووە و بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی دەستگیریان کردووە، سێ داعشەکەی دیکەش لە پارێزگاکانی ئەنبار و کەرکوک و سەلاحەدین دەستگیرکراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا