لە نەینەوا سێ كەس دەستگیركران پشتیوانی لۆجستی داعشیان كردووە

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هێزەكانی‌ عێراق ئەمڕۆ دوشەممە لە پارێزگای نەینەوا دەستگیركردنی سێ چەكداری داعشیان راگەیاندوە، كە پشتیوانی لۆجستیان بۆ داعش دابینكردوە.

شانەی‌ ئەمنی عێراق رایگەیاند، لە دەروازەی‌ دەرەوەی‌ شارەكە بەڕوی پارێزگای سەلاحەدیندا هێزێكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە پارێزگای نەینەوا سێ كەسیان دەستگیركردوە كە پشتیوانی لۆجستیان بۆ چەكدارانی داعش دابیكردوە.

ئەوەشهاتووە، ئەو هێزە لە ناو ئۆتۆمۆبێلی دەستگیركراوەكاندا دەستیانگرتوە، بەسەر دو بۆمبدا كە 10 كیلۆ مادەی‌ (C4)یان تێدابوە لەگەڵ مۆبایل كە لە تەقینەوەی بۆمبە چێنراوەكاندا بەكارهاتوە.

بەپێی راگەیەنراوی شانەی‌ ئەمنی عێراق، جگە لە دابینكردنی پێداویستی تەقینەوە، دەستگیركراوەكان دانیان بەوەدا ناوە مادەی‌ خۆراكییان بۆ چەكدارانی داعش لە نێوان هەردو پارێزگاكەدا دابینكردوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا