هەسەدە لە ئۆپراسیۆنێكی فراواندا ژمارەیەکی زۆر داعش دەستگیردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هێزەكانی هەسەدە و هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ لەو ئۆپراسیۆنەی كە لە ڕۆژی 29 ی كانوونی یەكەمی 2022 ئۆپراسیۆنی بروسكی جزیر_ی لە دژی داعش دەستپێكردوە ڕایانگەیاند، لە ماوەی شەش ڕۆژدا 139 داعش دەستگیركراون.

هێزەكانی هەسەدە و ئاسایشی ناوخۆ لە 29 ی كانوونی یەكەمی 2022 لە هۆل، تل بەراك و تل حەمیس ئۆپراسیۆنی بروسكی جزیر-یان لە دژی داعش دەستپێكرد، شەڕڤانانی هەسەدە و ئەندامانی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ بە هۆشیاری و هەستیارییەكی زۆرەوە دوای داعش كەوتوون و ماڵ بە ماڵ دەگەڕێن و دەستگیریان دەكەن.

هێزەكانی ئۆپراسیۆن لە ماوەی شەش ڕۆژدا دەیان داعش و گومان لێكراویان دەستگیركرد و لێكۆڵینەوە لە گومانلێكراوەكان بەردەوامە.

لە ڕۆژیی یەكەمی ئۆپراسیۆنی بروسكی جزیر_دا لە ناوچەكانی هۆل و تل حەمیس دا، 52 داعش دەستگیركران، لە ڕۆژی دووەمدا هێزەكانی ئۆپراسیۆن لە نۆ قۆڵەوە ئۆپراسیۆنێكیان دەستپێكرد و ئەو داعشانەی كە هەوڵی ڕاكردنیان دەدا، خۆیان بەدەستەوە دا.

لە ئامارەكەدا هاتووە، لە ڕۆژی سێیەمدا هێزەكانی ئۆپراسیۆن 32 داعشیان لە گوندەكانی ڕۆژئاوای تل حەمیس دەستگیركرد، هێزەكانی ئۆپراسیۆن لە ڕۆژی چوارەمدا 40 داعشیان دەستگیركرد.

هەروەها ئاماژە بەوەشكراوە، لە ڕۆژی پێنجەمی ئۆپراسیۆندا، لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنی گەڕان و پشكنین لە گوندی سمێها لە ڕۆژئاوای تل بەراك و گوندی ئەتە لە ڕۆژئاوای شارۆچكەكە، سێ‌ كەس بە گومانی پشتگیریی لۆجستی بۆ داعش دەستگیركراون و خراونەتە ژێر لێپرسینەوە. هێزەكانی ئۆپراسیۆن لە شارۆچكەی هۆلیش دا چوونە سەر شوێنی خۆشاردنەوە و ئەو ماڵانە، كە داعش و هاوكارەكانیان تیایدا حەشار دەدران. لە ئەنجامدا 11 داعش و گومانلێكراو دەستگیركراون.

بەپێی ئاماری هەسەدە، لە ڕۆژی شەشەمدا ، ڕووبەری ئۆپراسیۆنەكە بەرفراوانتر بوو و ناوچەكانی سنووری سوریا و عێراقیشی گرتەوە. لەو چوارچێوەیەدا زیاتر لە 63 كیلۆمەتر لە گوندەكانی ڕۆژهەڵاتی شارۆچكەی هۆل لەلایەن هێزەكانی ئۆپراسیۆنەوە پاككرایەوە. هێزەكانی ئۆپراسیۆن هەڵیانكوتایە سەر بنكە و بارەگاكان و سێ‌ كەس دەستگیركران، كە گومانیان لێدەكرا پەیوەندییان بە داعشەوە هەبێت.

هەسەدە دەڵێت، چوار كەس بە تۆمەتی تاوانەكانیان وەك ڕفاندن و تاڵانكردن و هەڕەشەكردن لە دانیشتوانی ناوچەكانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی حەسەكە دەستگیركران. ئەو كەسانە لە ناوچەی هۆل خۆیان حەشاردابوو.

لەكۆتایی راگەیەنراوەكەشدا ئەوە روونكراوەتەوە، ئۆپراسیۆنەكە بە وریایی و هەستیارییەوە لە ڕۆژی حەوتەمدا بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا