پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەرزان شێخ محەمەد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لەوانەیە ناو شاری سلێمانی لە هاویندا نەوتییان بەربکەوێت.
بەرزان شێخ محەمەد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، “پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وت بەردەوامە بەڵام زۆر خاوه، له‌هه‌مانكاتیشدا نرخه‌كه‌ی له‌سه‌ر هاووڵاتیان زۆر ده‌كه‌وێت”.
وتیشی، “له‌وانه‌یه له هاویندا ناوشاری سلێمانی ئه‌گه‌ر نه‌وتی به‌ربكه‌وێت. هه‌موو ساڵێک هه‌روا بووه زۆربه‌ی زۆری ناوشار نه‌وتیان به‌رناكه‌وێت. هه‌موو ساڵێک له‌پێشدا ناوچه شاخاوییه‌كان ئینجا شارۆچكه‌كانی ده‌وروبه‌ر دواتر ناوشار ده‌گرێته‌وه. ئه‌وه‌ی من زانیاریم هه‌بێت هه‌تا ئێستا نه‌وتی ناو سه‌نته‌ری شاری سلێمانی هه‌ر دابین نه‌كراوه”.
ئاشکراشیکرد، كۆی پارێزگای سلێمانی 110 ملیۆن لیتر نه‌وتی پێویسته، 19 ملیۆن لیتریان داناوه بۆ ناوچه شاخاوییه‌كان، بەڵام لەبری ئەو 19 ملیۆنە 8 ملیۆن لیتر گه‌یشتۆته ده‌ست به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سوته‌مه‌نی سلێمانی ئه‌وەی تری هه‌تا ئێستا نه‌گه‌یشتووه.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی جەخت لەوەش دەکاتەوە، ئەگەر بەمشێوازە خاوە دابەشکردنی نەوت بەردەوام بێت ئەوا ڕەنگە بۆ هاوینیش نەگاتە ناوشارەکان هاوشێوەی ساڵانی تر، ئەوکاتیش وەرزی گەرمایە خه‌ڵک به كه‌می كاره‌با و كه‌می ئاوه‌وه سه‌رقاڵ ده‌بن هاووڵاتیان بیریان ده‌چێته‌وه كه نه‌وتیان وه‌رگرتووه یان وه‌رینه‌گرتووه.