پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کەمێک پێش ئێستا تەرمی دەیەم هاووڵاتی کە بەهۆی ڕووداوەکەی شەوی ڕابردووی سلێمانی گیانی لەدەستدا، لەژێر داروپەردووی خانووەکەیاندا دۆزرایەوە.
تا ئێستا بەهۆی ڕووداوەکەی شەوی ڕابردووی سلێمانییەوە 10 کەس گیانیان لەدەستداوە و 13 کەسی دیکەش بریندارن.
لە شەوی ڕابردووەوە تا ئێستا تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی گەڕانن بەدوای ئەو کەسانەی کە هێشتا لەژێر داروپەردووی خانووەکەدا ماون.
شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی کازیوەی سلێمانی سیستمێکی غاز تەقییەوە و بەهۆیەوە زیانی گەورەی گیانی و ماددی لێکەوتەوە.