داعش ماوەی 40 ڕۆژە چەکدارەکانی بردووەتە ناوچەی حەمرین و مەشقی سەربازییان پێدەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

چەند بەرپرسێکی پێشمەرگە دەڵێن، ماوەی 40 ڕۆژە چەکدارانی داعش لە خولی سەربازیدان و جارێکی دیکە بۆ ناوچەکانیان نێردراونەتەوە.

لایخۆیەوە عەمید محەمەد چەوری فەرماندەی پێشمەرگە لە ناوچەکانی نزیک قەزای خورماتوو بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، ئامانجی سەرەکی داعش لە ئێستادا، کۆکردنەوەی پارەو داهاتە بۆ چەکدارەکانی، چونکە ڕێکخراوەکە لە دۆخێکی دارایی خراپدایە و هەموو سەرچاوەکانی داهاتی لەدەستداوە.

وتیشی، داعش ماوەی 40 ڕۆژە چەکدارەکانی بردووەتە ناوچەی حەمرین و مەشقی سەربازییان پێدەکات، تازە خولەکەیان تەواو کردووە و گەڕاونەتەوە بۆ ناوچەکانی پێشووتریان.

جموجۆڵە فراوانەکانی چەکدارانی داعش وایکردووە، هێزەکانی دژەتیرۆری عێراق بە پاڵپشتی فڕۆکەی جەنگیی عێراقی ئۆپەراسیۆنێکی بەربڵاو دژی چەکدارانی داعش ئەنجامبدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا