پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کوردستان لەسەر دەستی ژنانی ئازا و زانا پێشدەکەوێت.
ئەمڕۆ دووشەممە قوباد تاڵەبانی پێشوازی لە یەکەم ژنی فڕۆکەوانی هێلیکۆپتەر لە کوردستان و عێراق کرد و وتی، “رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر و باشتر دەیسەلمێنن کە ئەگەر ژنان دەرفەتیان پێ بدرێت لە هەر بوارێکدا دەتوانن سەرکەوتنی گەورە بەدەستبهێنن”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “زۆر خۆشحاڵ بووم پێشوازیم کرد لە رەنو شاهۆ محەمەد یەکەم ژنی فڕۆکەوانی هێلیکۆپتەر لە کوردستان و عێراق. کوردستان لەسەر دەستی ژنانی ئازا و زانا پێش دەکەوێت”.