سبەی کۆبوونەوەی پێنج قۆڵی دەربارەی دۆخی سوریا لە ئوردن ئەنجامدەدرێت

پۆڵەتیک پرێس

بڕیارە سبەی دووشەمە1ی ئایار، ئوردن میوانداری کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی سعودیە، میسر، عێراق، سوریا و ئوردن دەکات، بەمەبەستی چارەسەرێکی سیاسی بۆ قەیرانی سوریا.

وەزارەتی دەرەوەی ئوردن ئاشکرایکرد، “سبەی دووشەممە، ئوردن میوانداری کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئوردن، سعودیە، عێراق، میسر و سوریا دەکات”.

ئاماژەی بەوەکرد، ئەو کۆبوونەوەیە دەستپێشخەری ئوردنە بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسی بۆ قەیرانی سوریا.

ڕوونیکردەوە، کۆبوونەوەکەی سبەی وەک درێژەپێدەری کۆبوونەوەی ڕاوێژکاری وڵاتانی ئەنجوومەنی هاوکاری کەنداو دێت، کە لە 14ی نیسان لەلایەن سعودیەوە لە جەددە میوانداری کرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا