هێشتا هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستیپێنەكردووەتەوە

پۆڵەتیك پرێس:
هێشتا هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بەندەری جەیهانی توركی دەستیپێنەكردووە، كە بەهۆی تەقینەوەی بۆری نەوتەوە چەند رۆژێكە راگیراوە.

سەرچاوەیەك لەئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بۆ پۆڵەتیك پرێس ئاشكرایكرد، تائێستا هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بەندەری جەیهانی توركی دەستیپێنەكردووەتەوە.

سەرچاوەكە ئاشكراشیكرد، لدوای تەقینەوەی بۆری نەوتی هەرێمی كوردستان، تیمەكانی ئەندازیاری دەستیان بەچاكردنەوەی بۆرییەكە كردووەو تائێستاش كاركردن لەچاككردنەوەی بۆرییەكە بەردەوامە.

هەفتەی رابردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان تەقاندنەوەی بۆری نەوتی هەرێمی بۆ بەندەری جەیهانی توركی راگەیاند، كە بەرپرسیاری تەقاندنەوەكەشی خستە ئەستۆی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە.

بۆری نەوتی هەرێمی كوردستان، چەند ساڵێكە بونیادنراوەو توانای هەناردەی رۆژانەی 600 هەزار بەرمیلی رۆژانەیەو ئێستا رۆژانە 300 هەزار بەرمیلی لێوە هەناردە دەكرێت.

لەبارەی كاتی چاكردنەوەی بۆرییەكە سەرچاوەكەی ئەنجوومەنی وەزیران ئاشكرایكرد، كە ئەگەر هەیە ئەم ئێوارەیە بەتەواوی چاكبكرێتەوەو دەست بەهەناردەی نەوت بكرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا