هێزی ئاسمانی لیبیا بۆردوومانی گرووپە چەکدارەکانی تورکیا دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

هێزی ئاسمانی لیبیا لەسەر سنوورەکانی ناوچەی سرت بۆردوومانێکی چڕی گروپە چەکدارییەکانی تورکیا دەکەن و بەگوێرەی میدیاکانی ئەو وڵاتە ژمارەیەکی زۆر بریندار و کوژراویان لێدەکەوێتەوە.

سەرچاوە میدیاکانی لیبیا ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەو گروپە چەکدارانە سەر بە حکومەتەکەی فایز سەراجن و تورکیا پشتگیریان لێدەکات.

بۆردومانەکە لەناوچەی وادی بی لە رۆژئاوای شاری سرت رووی داوە، ئەو چەکدارانە بەنیاز بوون سنورەکە تێبپەڕێن و بچنە ناو شاری سرتەوە، هەربۆیە باس لەوە دەکەن هێزەکانی ئاسمانی لیبیا بە فڕۆکە بۆردومانی ناوچەکەیان کردووەو گورزی کوشندەیان لەو گروپە چەکدارانە داوە.

ئەو سەرچاوە میدیایانەی لیبیا ئاماژەیان بە تەواوی بابەتەکە نەکردووە تەنها باسیان لەوە کردووە کە ئەو گرووپە چەکداریانە بەنیاز بوون سنووری شاری سرت ببەزێنن کە ناوچەیەکی ستراتیژیە بۆ هێزەکانی سوپای لیبیای نیشتمانیی.

لەلایەکی دیکەوە ئەحمەد مەساوی وتەبێژی سوپای نیشتمانی لیبیا باسی لەوە کردووە کە تورکیا هەرگیز نەوەستاوە لە پشتیوانیکردنی گرووپە چەکدارییەکان و پاڵپشتیکردنی لایەنی سەربازی ئەو گرووپانەو ناردنیان بۆ لیبیا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا