پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لەماوەی مانگی تەمموزی ئەمساڵدا، عێراق زیاتر لە دوو هەزار تۆن برنجی هاوردەکردووە و پێشبینیدەکرێت ساڵی داهاتوو ڕێژەکەی داببەزێت.
خشتەی وەزارەتی کشتوکاڵی ئەمریکا ئەوە دەخاتەڕوو، کە عێراق لەمانگی تەمموزدا بڕی دوو هەزار و 200 تۆن برنجی هاوردەکردووە، لەکاتێکدا لەهەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو بڕی دوو هەزار و 124 تۆنی هاوردەکردووە.
ئاشکرایکرد، پێشبینی دەکرێت، ساڵی داهاتوو لەهەمان ماوەدا هاردەکردنی برنج لەلایەن عێراقەوە کەمببێتەوە بۆ هەزار و 900 تۆن.
ڕوونیکردەوە، عێراق لەڕووی هاوردەکردنی برنجەوە لە پلەی یەکەمی جیهانی عەرەبیدایە، دواتریش سعودیە بە هەزار و 300 تۆن، ئیمارات بە 900 تۆن و میسر بە 500 تۆن لە پلەی دووەم، سێیەم و چوارەمدان.