تورکیا فشار لە لایەنێکی سیاسی دەکات بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ڕێبەر ئەحمەد

 پۆڵەتیک پرێس

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەمڕۆ پێنج شەممە فراکسیۆنی تورکمانەکان لە پەرلەمانی عێراق لەگەڵ ڕێبەر ئەحمەد کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کۆبوونەتەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاری بەغدا بە پۆڵەتیک پرێس-ی ڕاگەیاند، بە فشاری تورکیا شاندی تورکمانەکان کە پێکهاتبوون لە ئەرشەد ساڵحی سەرۆکی فراکسیۆن، هیام نیعمەت کۆپرلو، لوقمان ڕەشیدی، نورەدین قەبلان، لەگەڵ ڕێبەر ئەحمەد کاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کۆبوونەتەوە.

سەرچاوەکەی پۆڵەتیک پرێس باسی لەوەشکرد، پێشتر تورکمانەکان بڕیاریاندابوو بەشداریی دانیشتنی ڕۆژی شەممەی پەرلەمانی عێراق نەکەن، تا ئەو کاتەی لایەنە سیاسییەکان بەتایبەت هەردوو ئاڕاستەی شیعەکان دەگەنە ڕێککەوتن لەسەر دانیشتنەکە، بەڵام فشارەکانی تورکیا لەسەر تورکمانەکان، وایکردووە ئەمڕۆ لەگەڵ ڕێبەر ئەحمەد دابنیشن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا