قوباد تاڵەبانی: بەم نزیكانە دەسەڵاتە‌كان شۆڕ دە‌كرێنە‌وە‌

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جێگری سەرۆکی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت “بەمەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری باشتر بە هاوڵاتیان لەئایندەیەكی نزیكدا دەسەڵاتەكان شۆڕدەكرێنەوە”.

ئەمڕۆ یەكشەممە 13ی حوزەیرانی 2021، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەمیانی سەردانێكیدا بۆ قەزای پێنجوێن بەمەبەستی كردنەوەی نەخۆشخانەی راوێژکاریی جەلال مەحمودی و كۆبونەوەی لەگەڵ بەرپرسان ئیدارەی شارەكە رایگەیاند “بەم نزیکانە دەسەڵاتەکان شۆڕ دەکرێتەوە بۆ پارێزگا وقە‌زاو ناحیە‌ و بە‌ڕێوبە‌رایە‌تییە‌ گشتییە‌كان”.

وتیشی “شۆڕكردنەوەی دەسەڵاتەكان یارمەتیدەر دەبێت بەرپرسانی ئیداری قەزا و ناحییەکان دەسەڵاتی خۆیان بەکاربهێنن بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری باشتر بە هاوڵاتیان”.

شۆڕكردنەوەی دەسەڵاتەكان لەچوارچێوەی پرۆژەی لامەركەزی ئیداری و دارایی ئەنجومەنی پاریچزگاكاندا دەبێت، كە لەماوەی رابردوودا پێشكەش بە ئەنجومەنی وەزیران كراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا