چین تەمەنی خانەنشینی زیاددەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

چین پلان بۆ ئەوە دادەنێت، بەشێوەی هەنگاو بە هەنگاو تەمەنی خانەنشینی زیاد بکات.

بەگوێرەی بڵاوکراوەی میدیاکانی چین، هۆکاری ئەم پلانەی وڵاتەکە دەگەرێتەوە بۆ زیادبوونی ژمارەی ئەو کەسانەی چوونەتە تەمەنەوە.

بەگوێرەی خەمڵاندنەکانی لیژنەی تەندروستیی چین، بە گەیشتن بە ساڵی 2035 ژمارەی ئەو کەسانەی تەمەنیان لە سەروو 60 ساڵە، لە 280 ملیۆن کەسەوە دەگاتە 400 ملیۆن کەس.

ئەوەش لەکاتێکدایە، تەمەنی خانەنشینی لە چین لە ئەرکە ئیدارییەکاندا بۆ پیاوان 60 ساڵە و بۆ ژنان 55 ساڵە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا